به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هووشەنگ بازوەند ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، دوای باس و گفتوگۆی کارناسانەی ئەندامانی مەکۆ و لێکدانەوەی ڕاپۆرتەکانی کۆمیسیۆنی ئابووری مەکۆ و وەرگرتنی ڕای ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلیس لە کۆبوونەوەکە، کردنەوەی 13 ناوچەی تایبەتی ئابوور و حەوت ناوچەی ئازادی بازرگانی پەسەند کرا.
ناوبراو زیادی کرد: شاری قەسر شیرینیش لە ڕیزی ئەو پەسەند کراوانە بوو کە لە نیازپاکی ئەندامانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات دەسخۆشی دەکەین.